Telegram Group Search
قـەت بـڕووا نـەکەی بـەبـزەی هەنـدێ
‏بـەو خۆرەتاوەی پـشت پـەڵەی هەورێ

‏قـەت بــڕووا نـەکـەی بـەمەلـێ تـارە
‏بــەئـەو دۆسـتـەشـی بـکـڕێ بـەپـارە

‏قـەت بـڕوواش مەکە بـەقسەی کتـێـب
‏بـۆ دۆستـی گـیـانـیش نـاکرێ حـسێـب

‏قـەت بـڕووا نـەکەی بەیەکـەم دیـدار
‏زاڵـم بـاری کـەوت دەست ئەداتـە دار

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سوار هەتا نەگلێ قەت نابێ بەسوار
‏هـێزی دووپەنجەش نەبووە بەچوار

‏کێ پێی خلیسکـا بۆی ئەبێ بـەدەرس
‏ئەگەر چاکەت کرد مەیگەڕێنەو بـەس

‏من زۆرم بیستووە لەقسەی قـەدیمـی
‏حـاشایـان ئەکرد لـەشووح و بەغـیلـی

‏تـاقـە خەسارێ بـۆ حەوت پشت بەسـە
‏ئـەو کـەسە کـەسە حـەرفـێکـی بـەسـە

‏Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەی دڵ بناڵە کوا دۆستی گیانیت
‏فرمێسک بڕێژێ بـۆ بـزەو شادیت

‏ئەی دڵە بناڵە کوا دۆستی شـەوت
‏میسلی فریاد ڕەس بێتە ناو خەوت

‏ئـەی دڵ بنـاڵـە بـۆ تـافـی لاویـت
‏بـۆ وەخـتـی دارە دارەی مـنـاڵیـت

‏ئـەی دڵ بـنـاڵە کـوا زەمـانـی زووت
‏کوا سەیرو سەفات کوا جەماڵی ڕووت

‏Adil Hama Ali
‏یادگاریبێ

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
جوان باجی

‏وەرە باهەڵتـژەنـم لەجوانـی
‏وەکو لاولاو بتئاڵـێنم لەشعرەکانی نالـی

‏وەرە بـابتـخەمە بەر جوانی بەیانـی
‏تێکەڵاوتکەم لەگەڵ نازی سلێمانـی

‏وەرە و دانێ ژووانێ بۆ یادگـاری
‏بایادم کەوێـتەوە ژیانی پڕشادی

‏وەرە بمخەرە ناو باوەشێکی میهرەبـانـی
‏تاهەڵمژم بۆنی مێخەک و سمڵی کوردەواری

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
ئـەو کەرەی کـەوا لـەکەری نـەکەوت
‏لەکەری خۆیدا عەقڵی دەست نەکەوت

‏کـەوتـە دوڕیـانێ هـەروا بـەڕێـکـەوت
‏لای دۆست و جەردە هەر باری بەرکەوت

‏کەرە گـیـان تـاکـو تـۆ هـەر بـار بـەربـی
‏ڕووت و ڕەجـاڵ و هـەروا گـوێ گـربـی

‏سک بـرسـی ئـەبی لـەخوار یـاسەربـی
‏ئـیشیـان پـێـت نـەما دەربەدەر ئـەبـی

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
قسەی ڕاست دائم هەر لەبەر گوێیـە
‏نـاچـێـتـە نـاو دڵ چونکـە بـەجـێـیـە

‏قـسـەی درۆزن گشـت کـات لـەڕێـیـە
‏تیکـەو پـارووی چەور چونکە لـەوێـیـە

‏لـەلای پـێشنیـان قسەی ڕاست بـاسـە
‏لـەم سـەردەمـەشدا هـەر درۆ ڕاسـتـە

‏زەمـانـێ تــردێ ڕاسـتـی بــاج دەرە
‏کـێ درۆی نـەبـێ هـەر دەربــەدەرە

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
نائومێدنیم هەرگیز نەبووم و نابم
‏چوون دەزانم
‏لەگەڵ هەر پڕشنگێکی خۆرا
‏هیوای تازە دوو پێ ئەگرێ
‏بەسەتەڵەک و شەختەی زستان
‏زوو بەرەو خوار بۆ ناو چەم دێ
‏ئیدی سەوزی بەهار کەدێ
‏دەشت و دەری نیشتمانم
‏لەگەڵ جوانی تێکەڵ ئەبێ

‏Adil Hama Ali
‏24/2/2024

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لاژە لاژ مـەکـە کـۆیـلەی دەستـەمـۆ
‏تـامـاستـاو خەستبـێ هەرئەبـی تـڕۆ

‏حەسەحەسی شەوبە شاخەوی خۆشە
‏هەم خۆت پێـت خۆشە هەم شاپێی خۆشە

‏لاژە لاژ مـەکـە تـۆ هـەر قوربـانـیـت
‏تۆ لای خۆت ڕاستی ئـەگـیـنـا لاریت

‏لاژە لاژ مەکـە تـۆ کەی خۆتـەبـی
‏هـەتـاکەی ئـاوا چاو لەژێر ئەبی

‏Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شـڵـەژاوم لەم ژاوە ژاوە وەڕسـم
‏وەک دار زەیـتـوونـێ سـووتـاوم
‏بەدەستـی دوژمـنـم بـڕاووم
‏لـەم ئـاسـمـانـە بـێ سـنـوورەدا
‏ڕۆشـنـایـیـەکـیـش شـک نـابـەم
‏شـوێـن و جێـەگەیەک نـەمـاوە
‏شـوێـن پـێـیـەکـی تـیادا دادەم
‏پـەرۆشـی ئـەم کـوردە هـەژارەم
‏کـوردم و کوردستانیـم
‏کۆڵ لەیەک بستی نادەم

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
پەشێو پەشێوی دیدارێکی تۆم
تامەزرۆی ووشەی سەرزارەکی تۆم

‏چاو لەو ڕێگەیەم تۆی تیا تێپەڕبی
نیگایەکت کەم زۆر بەبێدەنگی

چونکە یەک جارەو نایەیت دووبارە
‏ڕێت ناکەوێتە ئەم دەور و بانە

‏من خەم لەدیدارت ئەخۆم
‏کەمن ژیاوم چەند ساڵە

‏بەڵام ئەسەف سەد جار ئەسەف
‏کەتۆم نەدی بەم دوو چاوە

‏Adil Hama Ali
‏1/2/2024

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
ئێوارەیەو شەقام چۆڵەو شارخامۆشە
‏کزەیە بایەو گشت ڕێگاکان سپی پۆشە

‏ئێوارەیەو هەوری ئاسمان زەردەپەڕە
‏هێمن هێمن واڕێ ئەبڕم لەئەم دەرە

‏ئێوارەیەوخەیاڵ ئەمبا بەرەو لووتکە
‏هیلاکی ڕێش وائەم خاتە خەوە نووچکە

‏ئێوارەیەو واتاریکی زەردەی خۆری پێچایەوە
‏بەرەو باوەشی شەوئەڕۆم ئەمڕۆشم وابڕایەوە

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەڵێم
‏وەک ژیلەمۆ داگرساوە کڵپەی دڵە بیمارەکەم
‏عەزیزم ڕۆحی ڕەوانم بۆ ناپـرسی لەحاڵەکەم

‏لەکام لا شەنی بکەم ڕۆژانی دوواهەناسەکەم
‏واکز ئەبێ وەکو چرا تەمەن ڕۆیی حەیاتەکەم

‏تـاقـە جارێ وەک میـوانێ سەرێ نـادەی لەماڵەکەم
‏تادڵ گەشم بەدیدارت ڕۆشنـایی بێ بۆ چاوەکەم

‏Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئـای مـنـاڵـی و هـەزاران خـەو
‏وەک ڕۆژ هاتی چۆن بووی بەشەو

‏ئـای مـنــاڵـی و زۆر یـادگـاری
‏ئەی لـەب شیرین بەس پێکەنیت ئەزانـی

‏ئـای مـنـاڵـی و دەسـتـەو دیـاری
‏دەست و پـل ڕەنـگـیـن بـۆ دیـاری

‏ئـای مـنـاڵـی و دونیـای شـادی
‏دەسا وەرە گەورە مەبە لەگەورەبوون بکە جیـایـی

‏Adil Hama Ali
‏3/1/2024

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئـەمـە دونـیـایـە دونـیـایـە دونـیــا
‏ڕۆژێ ڕووی لێـتـەو ڕۆژێکیش تەنـیـا

‏ڕۆژێ ئـاشـەکـەت ڕۆمـەڵ غـەزایــە
‏بـاراشی سوورت وەک گەوهـەر وایـە

‏ڕۆژێ دەست سپـیت دەستوپـل ڕەنگیـن
‏لای دۆست و ئەحبـاب شیرین و سەنگین

‏ڕۆژێکـیـش هەنـدێ لـەپـڕ ئـەبـنـەکـوڕ
‏لایان جەمعـەبـن پـۆل پـۆل لـەدەم شـڕ

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەمەردی بـژی بەس مـەقـاش مەبە
‏دەستەکەلای دەستی ئەم و ئەو مەبە

‏سـەربەرز بژی و قەت سەرکـز مـەبـە
‏مـەبـە بـەکۆیـلەو چاو لـەژێـرمـەبـە

‏وەک مرۆڤ بژی و هەرگیـز مەڕ مەبـە
‏حەس حەسی درگای ناپیاویش مەبـە

‏وەک گـەورە بـژی و قەت بچووک مەبە
‏ئـەمەی پێـم ووتی لێـی دوو دڵ مـەبـە

‏Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەڵێم

‏ووتـیـان و بـیـستـم وابـزانـم وابـوو
‏عـەیانەو بەیان هی دەست بەتاڵ بوو

‏قـەت بـڕووا مەکە بەقسـەی بـیستـن
‏کـەسـی ڕووبـەڕوو زۆر خۆشەویستـن

‏دوو دیدە کەخۆی حەقیقەت بـیـنـە
‏مـریشک بـەدرۆ قەت نـاکـا چـیـنـە

‏لـەلای بـێـگـانـەش ڕاز نـەدرکـێـنـی
‏بـۆ کەسی سپـڵەش خـۆت نـەفـەوتـێنی

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هەورامان شوێن و مەنزڵگای جوانی
‏ئەی شاری سەوزی و دار گوێزو کانی

‏توولە ڕێی وشاڕێت وەک و یەک جوانە
‏دڵ بۆت ئـەهـەژێ مـەستەو حەیرانـە

‏هاژەو خوڕەی چەم قاسپە قاسپی کەو
‏سێبەری دارتـوو یـەقەت ئەگـرێ خـەو

‏دارە چنـاری سـەوز بـەیـەکـدا چـوو
‏جار بـەجار گـەڵا ئـەدا بــەشـان ڕوو

بـاخـە هەنـارو دارگـوێــز لـێـڵ چـنـار
جـلـیـوەی جــوانـی ئــەداتــە بــنــار

وەک بـڵـێـی نـەخشی جوانـی لـێرەیـە
خـۆی خـزانـدۆتـە ئـەم چوار چـێـوەیـە

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تـۆ وەکو گوڵبـە نـەوعـى ڕەیحانـە
‏بۆن خۆشییەکەی خۆت بکە نیشانـە

‏بـرادەری چـاک وەک و هەنـگوینـە
‏سودیـشی نەبـێ لـەدڵ شـیـریـنـە

‏لـەلای قـەدیـمـی هـاوڕێ بـرا بـوو
‏بـۆ ڕێگـەی تـاریک شەمع و چـرا بـوو

‏نـەک وەک ئـێستـاکە بـرادەر دەردە
‏وەک و مار وایـە دەمـی پـڕ ژەهـرە

‏Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
خەڵک

‏هەندێ خەڵک هەن لەلای ماستاو خۆر
‏کــەلــە بــەتـاڵــن ڕەش و بـــۆرو زۆر

‏هـەندێ تـرهەیە کەوتوونە پـاڵ حـەج
‏هـەر خەریک پـیـنەن بـەسپـایـی گـەچ

‏هەندێ خەڵکی تر وەک داشی دامـەن
‏وەکو دەروێش وەهان هەر مل بائەدەن

‏هـەندێ خەڵکی تر مەستـن بـێ بـادە
‏هـەر بەیـەک فیـکە دێـنـە سەر جـادە

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
ئەم کورسییەی کەوا شەڕە لەسەری
‏بـۆ چوار پێنجێکە کەئەچنـە سـەری

‏تـیکـە چەورەکـەی هـەر بـۆ ئـەوانـە
مـێـژوو شاهـێـدە مـیـللـەت نـەزانـە

‏کـێ خوێنـی بـۆ ڕشت گێلەو نەفـامـە
‏مـەقـاشـی دەستـی تـەڵـەی ئـەوانـە

‏لـەکـۆن تـائـێـستـا هــەژار بـرسیـیــە
‏خـۆشـی ئـەزانـێ خـەتـای کـورسـیـیـە

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
2024/04/28 08:17:11
Back to Top
HTML Embed Code: